سیـــــاســـــی - خبــــــــــری |
| توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به ژنان: هۆكاره‌كان و رێكاره‌كان |
|
توندوتیژی كه له كۆمه‌ڵگای سوننه‌تیدا ره‌واجی زۆرتره له هه‌نگاوی هه‌وه‌ڵ‌دا ژن و منداڵ ده‌داته به‌ر په‌لاماری خۆی و له سه‌ر بناغه‌ی پیاوسالاری دامه‌زراوه. توندوتیژی و هێرش كردنه سه‌ر ژنان، چین، ره‌گه‌ز، ئایین، نه‌ته‌وه، بیروباوه‌ڕ، ته‌مه‌ن و ئایدیولۆژی ناناسێت، له سنوور و وڵاتی تایبه‌ت تێپه‌ر ده‌بێت و له هه‌موو جێگایه‌ك به شێوه‌ی جۆر به جۆر به كار ئه‌برێت. بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ره‌فتاره نامرۆڤانه ده‌رحه‌ق به نیوه‌ی كومه‌ڵی ئینسانی "پیاومه‌زنی"یه كه تێیدا ژن به مڵكی پیاو ده‌ناسرێت. پیاو وه‌كوو یه‌ك مه‌جموعه ده‌ستی باڵای هه‌یه و ژنیش وه‌كو ژێرمه‌جموعه‌یه‌كی پله دوو سه‌یری ده‌كرێت و به‌رپرسایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتیش له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م دابه‌ش كردن و لێكدانه‌وه نابه‌رابه‌ره ناوه‌رۆك و مه‌عنای پێ ده‌درێت.ناحه‌قتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سیستمه و ئه‌م فه‌رهه‌نگه دایمه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی زوڵمی پیاوان هوو سه‌به‌ب ده‌بینێته‌وه و دڕنده‌یی و سه‌ركوتی ژن له لایه‌ن پیاوه‌وكه‌یه‌وه به نیشانه‌ی خوشه‌ویستی زۆری پیاو به‌رامبه‌ر به هاوسه‌ره‌كه‌ری ده‌زاندرێت و لێدان به پێوانه‌ی وه‌فا و به‌ده‌ربه‌ست بوونی پیاو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. یان ده‌گوترێت كه قودره‌ت نواندن واته زه‌بر و زه‌نگ بو پیاو به هۆی هۆرمۆن و فیزیكی جیاوازه‌وه له جومله‌ی نیازی سروشتی پیاوه و له راستیدا لێدان له‌م رێگایه‌وه بو نێرینه پاساو ده‌كرێ و به‌م جۆره نهادینه ده‌بێ. درێـــژه... |
|
|
POWERED BY BLOGFA.COM |
|