سیـــــاســـــی - خبــــــــــری |
| راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی یه‌كی ئه‌یار |
|
"شكۆدار بێت ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی جیهانی كرێكاران" |
|
پێش هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌وه، هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی جیهانی كرێكاران به سه‌رجه‌م كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ئێران و كوردستان پیرۆزبایی ده‌ڵێین‌و به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی هه‌روه‌ك رابردوو، ببێته ره‌مزی یه‌كگرتوویی و هاوپشتی كرێكاران له هه‌ر شوێنێك كه سه‌رقاڵی كار‌و خه‌باتی رۆژانه‌ی خۆیانن. ئه‌مساڵ له كاتێكدا رێز له رۆژی جیهانی كرێكاران ده‌گرین كه ژیان و بارودۆخی كرێكاران له ئێران و كوردستان وه‌ك زۆر ناوچه‌ی قه‌یران لێدراوی دیكه‌ی جیهان، ئاویته به هه‌ژاری و مه‌ینه‌تی زیاتر له رابردووه به چه‌شنێك كه ئاستی خه‌سار لێدراویی به‌رچاوی ئه‌م بارودۆخه له ژیانی رۆژانه‌ی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی روخێنه‌ری به‌رچاوی هه‌بووه. |
|
|
POWERED BY BLOGFA.COM |
|