تبليغاتX
مــــــاڵپــــــه ڕی زمـزیـــــــــــران - راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كوَمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به مه‌رگی دایه‌ "خاوه‌ر محه‌ممه‌دی
 
سیـــــاســـــی - خبــــــــــری
 

راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كوَمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به مه‌رگی دایه‌ "خاوه‌ر محه‌ممه‌دی"‌

به‌ داخه‌وه‌ ئاگادار كراین كه‌ روَژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وَتی 20 ی گوَڵانی 1388 ی هه‌تاوی دایه‌ "خاوه‌رمحه‌ممه‌دی" به‌ هوَی نه‌خوَشی یه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له‌ نه‌خوشخانه‌ی شاری سنه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كردووه‌.دایه‌"خاوه‌ر" سیمایه‌كی خوَشه‌ویست و خوَراگری نێو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناوَچه‌ی دیوانده‌ره‌ ورێزه‌كانی كوَمه‌ڵه‌ و داێكی چه‌ندین روڵه‌ی خه‌باتكار و شوَڕشگێڕ و دوو شه‌هیدی ناسراوَ، هاوَڕێیان "قادر" و" سانیه‌" به‌هرامی یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ژیانیدا له‌ هیچ فیداكاری و دڵسوزییه‌ك دریغی نه‌كرد.
ئێمه‌ وێڕای رێز گرتن له‌ خه‌بات و تێكوَشانی به‌رده‌وامی دایه‌ "خاوه‌ر" به‌ بوَنه‌ی مه‌رگی ئه‌م داێكه‌ تێكوَشه‌ره‌وه‌ سه‌ره‌خوَشی خوَمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كاری دایه‌ "خاوه‌ر محه‌ممه‌دی" و هاوَڕی "حه‌مید به‌هرامی" و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی دڵسوزی ناوَچه‌ی دیوانده‌ره‌ ده‌كه‌ین و خوَمان به‌ شه‌ریكی غه‌میان ده‌زانین .

سكرتارییه‌تی‌ كۆمه‌ڵه  11ی مه‌ی 2009

  نویسنده وبلاگ زمزیران       بهروز لطفی  | 
 
  POWERED BY BLOGFA.COM